زانیاری بە سوود بۆ پەنابەران لە بارەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەروار 27/03/2020

دەسەڵاتی بەرپرسیارێتی  پەنابەران

لە زۆربەی شار و شارۆچۆکەکان دەزگا حکومی یەکان داخراون یان ماوی کاریان سنووردارە. ئەگەرژوانێک  یان کارێکی کتوپرت هەبێت، تکایە سەرەتا پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدار بکە بۆ نموونە پەیوەندیەکی تەلەفونی یان تەماشای ماڵپەرە ئەلکترۆنیەکەی بکە، چی بکەم لە کاتی بەسەرچوونی دۆکیومێنتەکان، بۆ نموونە تۆلۆرانس ،دەستووری مانەوە(پەنابەرێتی) ، دەستووری کار؟ هەندێک لە لایەنە دەستەڵاتدارەکان خۆیان هەڵدەستن بە ناردنی پەراوی تازە ، هەندێکیش نە. لە هەندێ لە هەرێمەکان پۆلیس ئاگادار کراوەتەوە لەوەی لەوانەی بەرواری دۆکیۆمێنتەکان بەسەرچووبێت و پێویست بە هیچ جۆرە پێداچوونەوەیەک نی یە. ئەگەر دەتەوێت دڵنیا بیت نامەیەک بنووسە بۆ لایەنی پەیوەندیدار، داوای دووپاتکردنەوە بکە کە کاتی بەڵگەنامەکانت درێژکراوەتەوە تا ئەو بەروارەی دەتوانی ژوانێکی تر گرێبدەی. پێویستە داواکەت بکەیەتە سندوقی نامە (بۆکسی نامە)ی لایەنی پەیوەندی دار. لیرە دەتوانی لاپەڕەی نموونەی داگریت:

/informationen-corona-bayern.html  

 

ئاگاداری لەلایەنی ئۆفیسی فیدراڵی کۆچ و کۆچبەران(BAMF)

لەوانەیە لە هەندێک کەیسدا کاسانێک هەبن کە وەڵامی پرۆسەی مافی پەنابەرییان بۆ بێتەوە لە لایەن ئۆفیسی فیدراڵەوە (BAMF) ، ئەگەر بریارەکە رەتکردنەوەی مافی پەنابەرێتی بوو ئەتوانی دژی بریارەکە بوەستیتەوە، هەندێک لە بەشە یاسای یە پەیوەندیدارەکان لە دادگا داخراون. تکایە پەیوەندی بە پارێزەرەکەت بکە و/یان سەنتەری ڕاوێژکاری بە ڕێگای ئیمەیل یان تەلەفون، هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بە ئەنجوومەنی پەنابەرانی بایرنەوە بکەن.

دەتوانن خۆتان دژ بە بڕیاڕی مافی پەنابەرێتی (نەرێنی) بوەستیتەوە ، دەتوانی لێرە لاپەرەی نموونەی داگرین :

/informationen-corona-bayern.html

پێویستە پەڕاوی رەتکردنەوەی بڕیارەکە بگەیێنرێتە دادگای پەیوەندیدار پێش بەسەر چوونی بەرواری دیاریکراو لە پەڕاوەکانی بریاری دادگایی مافی پەنابەریدا.

 

سوودەکان بە پێی Asylbewerberleistungsgesetz (AsylbLG)

خەرجی خزمەت گوزاری یە گشتییەکان پێویستە دابینبکرێت بە  بەردەوامی. ئەگەر وا نەبوو تکایە پەیوەندی بکە بە ئۆفیسی چاودێری کۆمەڵایەتی یەوە. هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بە ئەنجوومەنی پەنابەرانی بایرنەوە بکەن.

 

ناردنەوەی زۆرەملێ یان زیندانی کردنی زۆرە ملێ بۆ ناردنەوە

هەتا ئێستا تا بەرواری (٢٤/٠٣/٢٠٢٠) هیچ بریارێکی وەستاندی گەڕانەوە بە زۆرەملێ (دیپۆرت) نی یە، بەڵام ئەستەمە هیچ کەسێ دیپۆرت بکرێتەوە. بە پێی ئۆفیسی فیدراڵی BAMF، هەموو گواستنەوەکانی دووبلن دوادەخرێت هەتا بەرواری (٢٠/٠٣/٢٠٢٠) ، هەرچۆنێک بێت،وەستاندنی  گواستنەوەکان تەنها کاتی یە، دەبێ چاوەرێ بکەین و ببینین چۆن بەڕێوە دەچێت. هەموو ئەوانەی دەستەسەرن بۆ دیپۆرتکردنەوە لە کاتی ئێستادا ئازاد دەکرێن. ئەگەر هاتوو کەسێک ئازاد نەکرابێت یان تازە دەستەسەرکرابێت ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە پلانی دیپۆرتکردنەوەی هێشتا لە ئارادبێت. تکایە خۆت تۆمار بکە لە لای پارێزگارێکی ،  سەنتەری ڕاوێژکاری یان لە ئەنجوومەنی پەنابەرانی بایرن.

دوا زانیاری و تێبینی  لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

دوا نووێکاریەکان لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئەڵمانی و ئینگلیزی و فارسی و فەرەنسی و پشتوویی بفەرموو ئێرە:

: https://www.nds-fluerat.org/42422/aktuelles/infosammlung-mehrsprachig-zu-corona-virus-und-umgang/

بۆ دەستکەوتنی زانیاری بە زمانی زیاتر دەتوانی سەردانی :

http://corona-ethnomed.sprachwahl.info-data.info/

لە  هەرێمی بایرن دا لە20/03/2020  هەینی  بە گشتە قەدەغەی هاتن وچوون ڕاگەیەندارا، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت پەیوەندی کرد بە خەلک جگە لەوانەی لەگەلت دەژین لە هەمان خانوودا دەبێت هەتا دوا ڕادە کەمبکرێتەوە، دوا زانیاری بۆ خەڵکی بایرن بە چەند زمانێکی جیاواز لێرە دەست دەکەوێت:

https://www.br.de/nachrichten/corona-news-in-english-tuerk-hrvatski-italiano-arabic,RtP4XBT

 

چی بکرێت ئەگەر هاتوو گومانی توشبوون هەبێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەگەر گومانت هەبوو خۆت یان کەسێکی تر توشبوون بە نەخۆشی ڤایروسی کۆرۆنا، تکایە پەیوەندی بکە بە پزتشکەکەتەوە یان بە بەشی تەندروستی گشتی شارەکەت، هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بکەی بە خزمەتگوزاری پزیشکی سەرهێل 116117

داوای پشکنین بکە، پشکنین بێ بەرامبەرە ئەگەر هاتوو بەرکەوتنت هەبووبێ لەگەڵ کەسێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا یان لە ناوچەیەکدابووبی مەترسی توشبوونی تێدابێت. ئەو ناوچانەی ئێستا جێگای مەترسین ڕۆژانە لێرە نووێ دەکرێنەوە:

https://www.rki.de/DE/Content/InfAZ/N/Neuartiges_Coronavirus/Risikogebiete.html

 

ژیان لە پەناگەی (شەڵتەری) پەنابەران

ژیان کردن لە هەمان شوێندا لەگەڵ کۆمەڵە کەسێکی تر بە زۆرەملێ ئاسان نی یە و لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتادا زیاتر تووشی مەترسی تووشبوون دەبی و ژیان سەختر لێ دەکات. وەزارەتی ناوخۆی بایرن لە هەوڵدایە بۆ رێکخستنەوەی ژماری دانیشتوان، ئەو کەسانەی گومانی توشبوونیان لێ دەکرێت دەگوازرێنەوە و چارەسەری پێویستیان بۆ دابین دەکرێت. ئەو کەسانەی کە ژیانیان لە مەترسیدایە ئەتوانن بگوازرێنەوە بۆ نموونە کەسانی بە ساڵاچوو یان ئەو کەسانی کە پێشتر نەخۆشبوون . تکایە قسە لەگەڵ دەستەی بەڕێوبەر یان خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بکە.

ئاگاداربە : زۆربەی خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان تەنها بە ڕێگای تەلەفون دەتوانی قسەی ڵەگەل بکەی.  لە جێگای خزمەتگوزاری کانتینەکان کاتی خواردنی ژەمەکان دەبێ درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی هەموو لەیەک کاتدا خواردن نەخۆن هەروەها دەبێت ڕێگە پێدراوبێت خواردن ببرێتە ژووری تایبەتی خۆتان. ئەگەر گونجاو نەبێت بۆ تۆ ئەوە پەیوەندی بە دەستەی بەرێوبەرایەتی بکە یان ئەنجوومەنی پەنابەرانی بایرن.

 

 

کەرەنتینەیناوخۆیی

ئەگەرهاتوو خۆت یان یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، خۆت و خێزانەکەت کەرەنتینە دەکرێن ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ڕێگەتان پێ نادرێت ماڵ بەجێ بهێڵن بۆ ١٤ ڕۆژ بەلایەنی کەمەوە. ئەمە بارودۆخێکی سەختە بەتیایبەت ئەگەر مناڵیش تێوەگلابێت . گرنگە لەم ماوەیەدا لەسەرخۆبیت و بەردەوامبیت لە پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێ و خزم و ناسیاوەکانت بە رێگای تەلەفون.

ئەگەر کەسێکی تر کە گومانی تووشبوونی لێ بکرێت لە جێگای نیشتەجێبوونت، ئەگەری ئەوە هەیە بەشێک یان هەموو نیشتەجێ بووەکانی ناوچەکە کەرەنتینە بکرێن، ئەو کات دەتوانن لەگەڵ نیشتەجێ بووەکانی تر بریار بدەن داواکاریەکانتان چی دەبێت، بۆ نموونە دەتوانی داوی ئەنتەرنێتی بێ بەرامبەر بکەن یان چۆنیەتی و جۆری خواردنتان. ئەگەر هەر پرسیارێکت هەبوو دەتوانن پەیوەندی بە ئەنجوومەنی پەنابەرانی بایرنەوە بکەن.

 

چاودێریتەندروستی

ئەو کەسی یارمەتی وەردەگرێت لە ژێرناوی سودمەندانی داواکەی پەنابەرێتی  (AsylblG)و داوای پشتگیری چارەسەری تەندروستی دەکات لە ئۆفیسی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بەردەوام ئەبیت لە دابین کردنی وەک یاسا دەبێت لە توانادا بێت پشتگیری چارەسەری تەندروستی بەدەست بێنیت لە لایەن ئۆفیسی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بە ڕێگای تەلەفون. لە تەنگانەدا (نەخۆشی لەناکاوا) بێ گومان چارەسەر پێشکەش دەکردرێت بێ پشتگیری چارەسەری تەندروستی. هەروەها لە سەنتەرەکانی پزیشکی ناو شوێنی نیشتەجێنوونی (کەمپ) ANKER centers.

 

کەسە نایاسایەکان

بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی هیچ بەلگەیەک نین بۆ مانەوە لە ئەڵمانیا ڕەوشیان خراپتر و قورستر، ئەگەر پرسیارێکت هەیە تکایە پەیوەندی بە سەنتەرێکی ڕاوێژکاری بکە کە متمانەت پێی هەیە، ئەنجوومەنی پەنابەرانی بایرن پێخۆشحاڵ دەبێت یارمەتیت پێشکەش بکات بە شێوەی نهێنی و زانیاریەکانت پارێزراوبێت.

 بۆ پەیوەندیکردن بە ئەنجوومەنی پەنابەرانی بایرن:

میونشن

تەلەفون: 089 - 76 22 34

دووشەمە و چوارشەمە و پێنج شەمە : 2 پاش نیوەڕۆ بۆ 4 ئێوارە

سێ شەمە و چوار شەمە و هەینی : 10 بەیانی بۆ 12 پاش نیوەڕۆ

نوەرمبێرگ

تەلەفون : 0911 - 99 44 59 46

سێ شەمە و پێنج شەمە : 10 بەیانی بۆ 12 پاش نیوەڕۆ – 1 پاش نیوەڕۆ بۆ 3 ئێوارە.

e-mail: kontakt@fluechtlingsrat-bayern.de

WhatsApp: +49 159 03779566

‌هێلەکانی تر بۆ پەیوەندیکردن:

ژمارەی تەلەفونی نێودەوڵەتی بە زمانی عەرەبی : 01749522781, 017674716455, 01629216129

 

زانیاری لە لایەن وەزارەتەکانی بایرنەوە:

دەتوانی وەڵامی زۆرێک لە پرسیار و دواین هەواڵ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی بایرن لە بارەی قەیرانی کۆرۆنا لە ماڵپەری سەرەکی وەزارەتی ناوخۆی بایرنەوە بەدەست بێنی:

https://www.innenministerium.bayern.de/miniwebs/coronavirus/index.php


بۆ دەستهێنای وەڵام تەندروستی و چۆنیەتی خۆ پاراستن دەتوانی سەردانی ماڵپەری سەرەکی وەزارەتی تەندروستی بایرن بکەی :

https://www.stmgp.bayern.de/coronavirus/